سەردێڕ:

جەعفەر ئیمینکی: رەنگە لە رووی کورسیەوە پارتی دۆخی باش بێت بەڵام لە رووی دەنگەوە دۆخی باش نیە

AM:10:32:19/10/2021

5448 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، دەنگەکانی پارتی لە هەڵبژاردنی پیشوەختەی پەڕلەمانی عێراق لە دهۆک و سلێمانی و هەولێر لە ئاستی پێویستدا نەبوون. دەشڵێت، رەنگە لە ڕووی کورسیەوە پارتی دۆخی باشبێت بەڵام لە ڕووی دەنگەوە دۆخی باش نیە.


جەعفەر ئیمینکی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەی ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە پارتی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەمبونەوەی دەنگەکانی لە کوردستان بکات، باسی لەوەشکرد، ئێستا ڕەفتاری دەنگدەر گۆڕاوە و بە ئاسانی نایەنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و خەڵک بە دەستکەوتەکانی ڕابردووی حزبەکان ڕازی نیین.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، پارتی نیگەرانە لە بایکۆتکردنی دەنگدان لەلایەن خەڵکەوە.

ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پیشوەختەی پەڕلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و تیادا دەنگەکانی حیزبەکانی دەسەڵات بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکرد بەجۆرێک، پارتی بە تەنها لە سێ پارێزگاکەی هەرێم لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢١ نزیکەی ٢٠٠ هەزار دەنگ کەمیکردووە.













گەلەری