سەردێڕ:

دوو دراو لە بازاڕەکانى هەرێم بەرزبوونەوە

AM:09:35:19/10/2021

17132 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لەکردنەوەى بازاڕى دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە دوێنێ ئێوارە لە داخستنى بازاڕدا نرخەکەى جێگیرە.


هەروەها بەهاى تمەن بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و شەشسەد و هەشتاو هەشت هەزار تمەنى ئێرانى مامەڵەى پێوە دەکرێت ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ ئێوارە لە داخستنى بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و شەشسەد و نەوت و پێنج هەزار تمەن بوو.

هاوکات بەهاى یۆرۆ دابەزینى بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدا ئێوارەى دوێنێ لە داخستنى بازاڕدا ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢هەزار دینار مامەڵەى پێوە کرا.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.













گەلەری