وەزارەتى پەروەردەى عێراق رایگەیاند "خوێندکاران مەرجى پێدانى ڤاکسین نایانگرێتەوە و ئەو بابەتە تەنها پەیوەستە بە مامۆستایان".
حەیدەر فاروق، وتەبێژى وەزارەتى پەروەردەى عێراق لە لێدوانێکى بە کەناڵى عێراقییەى راگەیاند "مەرجى وەرگرتنى ڤاکسین خوێندکاران ناگرێتەوە و ئەو بابەتە تەنها پەیوەستە بە مامۆستایان".
وتیشى "گەڕانەوە
بۆ دەوامى ناو پۆل لەساڵى نوێى خوێندندا بۆ پاڵپشتیکردنى پرۆسەى پەروەردە و ئاستى
زانستییە".
روونیشیکردەوە
"دەوامکردنى رۆژانى شەممەش بۆ پێدانى بوارە بە قوتابخانەکان تا باشتر دەوامى
مامۆستایان لەسەر رۆژەکانى هەفتە دابەش بکەن".
جەختیشى لەسەر ئەوە
کردەوە کە بەفەرمى ساڵى نوێى خوێندن لە رۆژى ١ى تشرینى دووەمى ٢٠٢١ دەستپێدەکات و هەر
رێنماییەکى تایبەت بە قوتابخانە حکومییەکان، قوتابخانە ئەهلییەکانیش
دەگرێتەوە".