سەردێڕ:

نرخیی نەوت گۆڕانکارییەکی بەسەردا هات

AM:08:36:19/10/2021

2216 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٤دۆلار و ٥١سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنی نرخی یەک بەرمیل نەوت ٨١ سەنت دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٢ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری