سەردێڕ:

لەشەڕى هاندەرانى دوو تیپدا لەم شارەى عێراق چوار کەس کوژران

AM:08:26:19/10/2021

9864 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکى ئەمنى رایگەیاند "لەشەڕى هاندەرانى دوو تیپى تۆپى پێدا لەدواى ئەنجامدانى یارییەک لە پارێزگاى زیقار، چوار کەس کوژران.


چاوگێکى ئەمنى بە ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵى راگەیاند "لەدواى کۆتایهاتنى یارییەک لەنێوان دوو تیپى تۆپى پێى نێوخۆیى، شەڕ و پێکدادان لەنێوان دوو هۆزى پارێزگاى زیقار روویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران و نۆ کەسى دیکەش بریندار بوون".

چاوگەکە روونیکردەوە "شەڕەکە لەنێوان سەدان چەکدارى هۆزى (ئال شدود) و (ئال زبید) روویدا و بۆ کۆنترۆڵکردنى دۆخەکە هێزە ئەمنییەکان رەوانەى ناوچەکە کران".

چاوگەکە کە ئەفسەرێکە لە پارێزگاکە بە ئەنادۆڵى وتووە "شەڕەکە سەرەتا لەنێوان گەنجەکان روویداوە لەدواى بەشداریکردنیان لە یارییەکى تۆپى پێى ناوخۆیى لە ناوچەى کەعیکە لەپارێزگاى زیقار و دواتر بۆ رووبەڕووبوونەوەى چەکدارى تەشەنەى کرد".

بەگوێرەى وتەى سەرچاوەکە لە شەڕەکە جۆرەها چەک بەکارهێنراوە و سەدان چەکدار تیایدا بەشدارییان کردووە و لە ئەنجامى شەڕەکەدا چوار کەس کوژراوون و نۆ کەسى تر بریندار بوون.













گەلەری