AM:09:09:18/10/2021
16460 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتى ناوخۆ وادەى دەرکردنى پاسپۆرتى ئەلەکترۆنى بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى گەیاندن، دیاریکرد.
لیوا ئەحمەد عەبدولستار، بەڕێوبەرى کاروبارى پاسپۆرت لە وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە لێدوانێکى بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاند "لەسەرەتاى ساڵى داهاتوو وەزارەت بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى گەیاندن دەستدەکات بە دەرکردنى پاسپۆرتى ئەلەکترۆنى".
وتیشى "سەرجەمى کارە لۆجستییەکان بە
دەرکردنى پاسپۆرتى ئەلەکترۆنى کۆتاییان هاتووە و بۆ ئەو مەبەستە گریبەستێک لەگەڵ
وەزارەتى گەیاندن کراوە بۆ کارئاسانیکردنى دەرکردنى پاسپۆرتە ئەلەکترۆنییەکە".
روونیشیکردەوە "پاسپۆرتە ئەلەکترۆنییەکە
سیمێکى ئەلەکترۆنى تێدایە کە تەواوى زانیارییەکانى خاوەن پاسپۆرتەکەى
تێدایە".