PM:11:57:17/10/2021
21972 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی باڵای کەش و هەوای عێراق رایگەیاند، کاتی باران بارینی مامناوەند لە عێراق دەستیپێکردووە و پلەکانی گەرماش بەرەو دابەزین دەچن پاش ئەوەی چەند رۆژی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی باڵای کەش و هەوای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لە ئێستادا پلەکانی گەرما دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە پاش ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیبوو.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی باڵای کەشوهەوای عێراق
ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەزینی پلەکانی گەرما لەم رۆژانەدا لە ئەنجامی هاتنی بایەکی
سارد بووە لە دەریای ناوەڕاستەوە.
پاش دەستپێکردنی وەرزی پاییز و کۆتاییهاتنی ورزی هاوین؛
بەشێوەکەی بەرچاو پلەکانی گەرما دابەزینی بەرچاویان بەخۆیەوە بینی و لەسەرەتای وەرزی
پاییزیشدا، لە هەندێک ناوچەی هەرێم باران باری.