سەردێڕ:

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەرێگایەکی نوێ باشور و هەرێم بەیەکەوە دەبەستێتەوە

PM:08:51:17/10/2021

7128 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە پڕۆژەیەکدا کە کەناڵێکی وشکانیی نێودەوڵەتییە کە باکور و باشور بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لەئێستادا ٧٥%ی ئامادەکارییەکان تەواوبووە و نزیکن لە کۆنکرێت و قیرکردنی.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی رێژەی تەواوکردنی رێگەی ستراتیجی بەستنەوەی باشور و هەرێمی راگەیاند، کە لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات و بە هەرێمدا تێپەڕدەبێت بۆ تورکیا و ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشداوە، پرۆژەکە کەناڵێکی وشکانیی نێودەوڵەتییە کە باشور و باکور بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بە تورکیادا تیپەڕدەبێت بۆ ئەوروپا، باسی لەوەشکردووە، لە بەندەری ئوم قەسرەوە کەلوپەل لە رۆژهەڵاتی ئاسیا و هیندستان و کەنداوەوە دەگوازرێتەوە باکور و هەرێم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆمپانیای بەرپرسیار پێی راگەیاندوون رێگای مەخمور و حەریر ٧٥%ی ئامادەکارییەکەی تەواوکردووە و نزیکە لە قیڕکردن و کۆنکرێتکردن.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاندبوو بەهۆی ئەو پڕۆژەوە زیاتر لە ١٥ هەزار هەلی کار بۆ عێراقییەکان دەڕەخسێنرێت.













گەلەری