PM:08:12:17/10/2021
5532 جار خوێندراوەتەوە
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەنراوێکی لەبارەی یەکەم دانیشتن و سوێندخواردنی پەرلەمانتارە نوێیەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت ئامادەکاری دەکرێت.
لە راگەیاندراوەکەی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتووە، سیروان عەبدوڵا ئەمینداری گشتی پەرلەمان و سادق جومعە ئەمینداری گشتی پەرلەمان بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و محەمەد بەدرانی جێگری ئەمینداری گشتی بۆ کاروباری پەرلەمانتاران کۆبوونەوە و ئەوەش خراوەتەڕوو، لایەنە هونەری و لۆجستییەکانی سازدانی دانیشنتێك بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان لە قۆناغەکانی کۆتاییدان.
باسی لەوەشکردووە، دوای راستاندنی ناوی کاندیدە براوەکان
لەلایەن کۆمسیۆن و دواتریش دادگای فیدڕاڵی پەرلەمانتاران بانگهێشتی یەکەم کۆبوونەوە
و سوێندخواردن دەکرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی هەشتی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت
بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەستیپیکرد و دواتریش لە ١٠ی ئەم مانگە خەڵکی
روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد.