دامەزراوەی میدیایی نالیا ژمارەیەک هەلی کار لە چەند بوارێکی جیاوازدا رادەگەیەنێت و بۆ هەر یەکێک لە هەلی کارەکان مەرجی دیاریکراوی خۆی هەیە.
١-کارمەندی ڤیدیۆ
وۆڵ- ئەزموونی کارکردنی هەبێت.
٢-کارمەندی سویچەر
(دەرهێنەر)- ئەزموونی کارکردنی هەبێت.
٣-هەواڵسازی بادینی-
ئەزموونی کارکردنی هەبێت.
٤-سۆشیال میدیا-
ئەزموونی کاری پێشوو- شارەزای زمانی عەرەبی بێت.
٥-بێژەری عەرەبی-
ئەزموونی کارکردنی هەبێت.
٦-پێشکەشکاری ئێن
ئاڕ تی دوو.
٧- پەیامنێری موسڵ
دانیشتووی هەمان شار بێت.
٨- پەیامنێری خانەقین
دانیشتووی هەمان شار بێت.
ئەزموونی کارکردنی هەبێت.
٩- هەواڵسازی سۆرانی.
یەکەم:ئەزموونی کارکردنی هەبێت.
دووەم: شارەزای زمانی
دووەم بێت.
هەر کەس خوازیارە سیڤییەکانتان بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە
بنێرن:
nrt@nrttv.com
دامەزراوەی میدیایی نالیا، تۆڕێکی راگەیاندنی پیشەیی بەرپرسیارە،
لە ساڵی ٢٠١٠دا کەوتە کار و جگە لە ئۆفیسە سەرەکییەکەی لە شاری سلێمانی؛ لە سەرجەم
شارەکانی ھەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئۆفیسی ھەیە و لەمانەی
خوارەوە پێکدێت:
یەکەم: ئێن ئاڕ تی یەک؛ کەناڵێکی ھەواڵی سیاسییە و لە ساڵی
٢٠١٠دا دامەزراوە.
دووەم: ئێن ئاڕ تی دوو؛ کەناڵێکی خۆشباریی (ترفیھیە) و لە
ساڵی ٢٠١٢دا دامەزراوە.
سێیەم: ئێن ئاڕ تی سێ، کەناڵێکی پەروەدەیی، فێرکاریی، رۆشنبیری،
وەرزشی، ھونەری و خۆشباریی تایبەت بە مناڵانە، لە١٠/٢/٢٠١٩ دامەزراوە.
چوارەم: ئێن ئاڕ تی چوار، کەناڵێکی ئاینی، کۆمەڵایەتیە،
١/٥/٢٠١٩ دامەزراوەو لەیەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ١٤٤٠ی کۆچی دەستی بەپەخشی بەرنامەکانی
کرد.
پێنجەم: ئێن ئاڕتی سپۆرت، کەناڵێکی وەرزشیە، لە ١/٩/٢٠٢١
دامەزراوە.
شەشەم: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی؛ دوانگەیەکی سەرەکی ئەلیکترۆنییە
لە شەش ماڵپەر و دوو ئەپڵیکەیشن پێکھاتووە و بەزمانەکانی کوردی (سۆرانی، بادینی)،
عەرەبی و ئینگلیزی و ئێن ئاڕ تی دوو و وەرزش پەخشدەکات و لە ساڵی ٢٠١١دا دامەزراوە.
حەوتەم: نالیا ئێف ئێم؛ رادیۆیەکی گشتی تایبەت بە گۆرانی
و میوزیکە و لە ساڵی ٢٠١٠دا دامەزراوە.
ھەشتەم XYZ :بەشێکی ھەمەرەنگی
خۆشباریی گشتییە، گرنگی بەبوارەکانی ژیاندۆستی، ھوشیاری تەندروستی، رۆشنبیری کۆمەڵگە
و ھونەرو ئایین دەدات.
بەرھەمەکانی لە تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕ تی و ئێن ئاڕ تی دوو
و ئێن ئاڕ تی چوار و پەیجەکانی (XYZ) و(+XYZ) و(NRT٤)بڵاودەکاتەوە.
نۆیەم: ئەکادیمیای میدیایی نالیا؛ نێوەندێکی پەروەردەیی
تایبەت بە راھێنان و پێگەیاندنی کادری راگەیاندن و رۆژنامەوانییە و لە ساڵی ٢٠١٥دا
دامەزراوە.
دەیەم: پام میدیا؛ کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنان و دابەشکردنی
ریکلامی بازرگانیییە و لەساڵی ٢٠١٤دا دامەزراوە.
یانزە: ئێن ئاڕ تی عەرەبی؛ وەک کەناڵێکی ھەواڵیی سیاسیی
بە زمانی عەرەبیی لە ساڵی ٢٠١٦دا دامەزرا، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە لە ناوەڕاستی
ساڵی ٢٠١٨دا لە پەخشکردن وەستا.