سەردێڕ:

سه‌رۆكى هه‌رێم و ميرى قه‌ته‌ر کۆبوونەوە

PM:03:14:17/10/2021

2124 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ له‌ ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ميرى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌ و لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆیان کرد.


بەگوێرەی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانی ميرى قه‌ته‌ر دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ڕوانێت و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقى به‌لاوه‌ گرنگه‌ و ئاماده‌يي وڵاته‌كه‌ى بۆ‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌‌رێم و عێراق به ‌تايبه‌تى له‌ بواره‌كانى ئابورى و بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا ده‌ربڕیوە."

سەرۆکایەتی هەرێم باسی لەوەشكردووە، "ميرى قه‌ته‌ر خۆشحاڵی خۆى نيشاندا كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق به‌ ئارامى بەڕێوەچوو و جه‌ختى له‌ خواستى قه‌ته‌ر بۆ فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌."

لاى خۆيه‌وه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌ رۆڵ و كاريگه‌ريى قه‌ته‌ر و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌و پێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕیوە.

سه‌رۆكى هه‌رێم وتووشییەتی، "هه‌رێم به‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و هيواخوازم لە عێراق حكومه‌تێک دروستبکرێت کە ژيان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاريى باشتر بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق دابينبكات."

دوێنێ سەرۆکی هەرێم بە سەردانێک گەیشتە قەتەر و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ میر و سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەردا کۆبووەوە.








گەلەری

‌بەپەلە