PM:01:32:17/10/2021
22644 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق بڕیاریدا پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هاوڵاتییانی تەمەن سەروو ٦٠ ساڵ بکەن بە خۆڕایی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، هه‌موو جۆره خزمەتگوزاری و پشكنینێک له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بۆ هاوڵاتییانی سه‌رووی ٦٠ ساڵ دەكرێته خۆڕایی و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان لێوه‌ر نا‌گیرێت.
باسی لەوەشکردووە، دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ته‌ندروستی
عێراق، بڕیاردرا كرێی سه‌ردانیكردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هاوڵاتیانی
سه‌روو ٦٠ ساڵ له هەموو ناوه‌نده‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و نۆرینگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان
بكرێته خۆڕایی.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان رۆژبەرۆژ کار بۆ
ئەوە دەکرێت کە نەخۆشخانە حکومییەکان خزمەتگوزاری کەمتر پێشکەش بە سەردانیکەرانیان
بکەن، بە جۆرێک حکومەت خەڵک ناچار دەکات رووبکەنە نەخۆشخانە ئەهلییەکان، کە
زۆرینەیان لەلایەن بەرپرسانەوە خاوەندارێتی دەکرێت.