عومەر فارووق ئەندامی پەرلەمانی تورکیایە لەسەر حزبی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، دوای ئەوەی کە لە پەرلەمانی تورکیا دەرکرا و خرایە زیندانەوە رایگەیاند، پاش ئەوەی ٩٦ ڕۆژی لە زیندان بردەسەر و دواتر بێ تاوانی سەلمێنرا و ئازادکرا و گەڕاوەتەوە پەرلەمان، تەنیا پـێیان وتووە "ببورە".
عومەر فارووق ئەندامی پەرلەمانی تورکیایە لەسەر
حزبی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، دوای ئەوەی کە لە پەرلەمانی تورکیا دەرکرا و
خرایە زیندانەوە رایگەیاند، پاش ئەوەی ٩٦ ڕۆژی لە زیندان بردەسەر و دواتر بێ تاوانی
سەلمێنرا و ئازادکرا و گەڕاوەتەوە پەرلەمان، تەنیا پـێیان وتووە "ببورە".
لەلێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا، عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو
باسی لەوەکردووە، پەرلەمانتارانی ئاکەپە و مەهەپە لە بڕیاری دەرکردنیدا پەلەیان
کردبوو و دەیانتوانی چاوەڕێ بکەن هەتا بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکەی دەدرێت.
لە رۆژی ١٧ی ئازاری ٢٠٢١دا، پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندی
لەسەر عومەر فارووق هەڵگرت، بەڵام پاش ١٢٤ ڕۆژ پاشگەزبووە و مافەکەی بۆ عومەر
فاروق گەڕاندەوە و ئێستا وەک پەرلەمانتارێک دەستبەکاربووەتەوە.