سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە روونکردنەوە دەدات

AM:11:09:17/10/2021

15320 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، وەزیری دارایی و وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبوونەتەوە و دەڵێت، "بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژ بکرێت و کێشەکانیان لە ماوەیەکی نزیکدا چارەسەربکرێت"، بەبێ ئەوەی چۆنییەتی و میکانیزمی چارەسەرەکە ئاشکرابکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم لە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، سەرلەبەیانی لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری ، وەزیری دارایی و ئابوری بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەداھاتووە، ھەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن،  کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەری کۆتایی بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە میکانیزمێکی نوێ چارەسەر بکرێت.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ، بڕیاردرا چارەسەری کۆتایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەری بکرێت.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم، سەرەڕای ئەوەی جەخت کراوەتەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەیەکی کۆتایی و لە ماوەیەکی نزیکدا، بەڵام راگەیەنراوەکە چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکە و میکانیزمەکان و چۆنییەتییەکەی و جۆری ئەو چارەسەر گونجاوەی ئاماژەی پێداوە و کاتەکەشی  ئاشکرا نەکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانەکاندا وانە دەڵێنەوە و بە فەرمی دانەمەزراون، کە لەماوەی رابردوودا زۆرجار داوای دامەزراندنیان کردووە و چەندین جار حکومەت بەڵێنی دامەزراندنیانی داوە، بەڵام نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەھەرێمی کوردستاندا حەڤدە ھەزارو پێنج سەد مامۆستای وانەبێژ ھەیە لەساڵی رابردوەوە شایستەی مامۆستایانی ھەڵگری بڕوانامەی بەکارلوێس ٣٠٠ ھەزار دینارو مامۆستایانی ھەڵگری بڕوانامەی دبلۆم ٢٥٠ ھەزار دینارە.

 













گەلەری