ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى جێگیرە.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
لیرەی تورکیش بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێکیش بە ٩٢٧ لیرە ئاڵوگۆڕی
پێوەدەکرێت، هاوکات، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهای لیرە ٢٤٪ دابەزیوە و رێژەی هەڵئاوسان
لە دراوەکەدا گەیشتووەتە ٢٠٪.
دوێنێ هەینی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سێ
بەرپرسی بانکی ناوەندی تورکیای لە کارەکانیان دوورخستەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١
ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.