سەردێڕ:

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

AM:09:54:17/10/2021

14936 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی فریاگوزاریی ئیسپانیا رایگەیاند بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە نقوم بووە و بەو هۆیەوە تا ئێستا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.


ئاژانسی فریاگوزاریی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەلەمە ٢٨ کۆچبەری تێدا بووە، لە رۆژئاوای ئیسپانیا ژێرئاوکەوتوە و سێ لە کۆچبەرەکان بە زیندوویی رزگارکراون و تەرمی حەوت کۆچبەریش دۆزراونەتەوە.

هاوکات، وتەبێژی چاودێرانی کەنارە ئاوییەکانی ئیسپانیا باسی لەوەکردووە، تا ئێستا ١٧ سەرنشینی بەلەمەکە بێ سەروشوێنن و تیمەکانیان بەردەوامن لە گەڕان بەشوێن تەرمی ئەو کۆچبەرانەدا.

لەبارەی ناسنامەی کۆچبەرەکانەوە، ئاژانسی فریاگوزاریی ئیسپانیا ئەوەی خستووەتەڕوو، هێشتا دیار نییە کە سەرنشینەکان خەڵکی کوێن و لە کوێووە بەڕێکەوتوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچبەران ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی ٢٠٢١ دا لانیکەم هەزار و ٢٥ کۆچبەر لە کاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە ئیسپانیا خنکاون.













گەلەری