سەردێڕ:

کۆمسیۆن: تانەکان کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نەبووە

PM:11:24:16/10/2021

2340 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تانەکانی هەڵبژاردن کاریگەری نەکردووەتە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.


حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، "ئەو تانە و پەڵپانەی کە لەسەر هەڵبژاردنەکە بەرزکراونەتەوە، هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دروستنەکردووە."

حەسەن سەلمان ئەوەشی خستوەتەڕوو، پاش راگەیاندنی ئەنجامەکان وادەیەکی نوێ بۆ ئاڕاستەکردنی تانە و پەڵپ لەلایەن لایەنە سیاسیی و پاڵێوراوەکانەوە دەستنیشاندەکرێت.

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە دەنگدانی گشتی و رۆژی هەشتی مانگیش دەنگدانی تایبەتی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، "ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی دەستیی و ئەلیکترۆنی هاوتابوون."













گەلەری