سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی بەشێک لە کۆچبەرانی کورد لە ئەوروپا

PM:10:30:16/10/2021

10220 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانى پۆڵەندا پرۆژەیاسایەکى پەسەند کرد، کە حکومەت دەستکراوە دەکات لە بەزۆر ناردنەوەى کۆچبەران، حکومەتى عێراقیش داوا لە رێکخراوەکانى پۆڵەندا دەکات بە هاناى کۆچبەرە گیرخواردوەکانەوە بچن.


دوای ئەوەی حکومەتی پۆڵەندا، پرۆژەیاسایەکی بۆ دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنوری وڵاتەکەیان و بیلاروسیا بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران پێشکەش بە پەرلەمان کرد، پەرلەمانی ئەو وڵاتە پرۆژە یاساکەی پەسەندکرد.

بەگوێرەی ئەو پرۆژەیاساییە، حکومەتی ئەو وڵاتە دەستکراوە کراوە لە بەزۆرناردنەوەی پەنابەران.

لەو بارەیەشەوە، ماریوس بلاشچاک، وەزیری بەرگری پۆڵەندا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، پرۆژەی دروستکردنی دیوارەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئەنجام دەدرێت وتیشى، وڵاتەکەى سێ هەزار سەربازی لە سنورەکانی لەگەڵ بیلاڕوسیا بڵاوەپێکردووە.

هاوکات، ئەحمەد سەحاف وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، لەرێگەى باڵیۆزخانەى عێراق لە پۆڵەندا داوا لە رێکخراوى خاچى سورى پۆڵەندا کراوە کە بە هاناى کۆچبەرانى عێراقیەوە بچێت کە لەسەر سنورى ئەو وڵاتە و بیلاروسیا گیریان خواردووە.













گەلەری