سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: دۆخی هاوڵاتییان بەم شێوەیە بەردەوامبێت خۆپیشاندان دەستپێدەکەینەوە

PM:09:24:16/10/2021

8636 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بێدەنگ نابن لەو دۆخەی دەسەڵات دروستیکردووە و ئەگەر دۆخی هاوڵاتییان بەم شێوەیە بڕوات و دەسەڵات بێباک بێت، ئەوا خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێم دەست پێ دەکەنەوە.


شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، "ئەگەر دۆخی هاوڵاتییان بەم شێوەیە بڕوات و دەسەڵات بێباک بێت، ئەوا خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێم دەست پێ دەکەینەوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "نەوەی نوێ هێزی گەلە و لە گەلەوە سەرچاوەی گرتووە، خەڵک لە پێش هەموو شتە لای ئێمە، لە پێش کورسی و وەزارەت و بەرژەوندی و پارەیە."

باسی لەوەشکردووە، "ئەم دۆخەی دەسەڵات خوڵقاندوێتی، جگە لەوەی دۆخێکی زۆر قورسە بۆ خەڵک و بێدەنگ نابین لێی، ئەوا دژی ئەو قسانەی خۆیشیانە کە بەردەوام باسی یەکریزی کورد دەکەن."

شاسوار عەبدولواحید راشیگەیاندووە، "یەکریزی بە زیادکردنی بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتییان نابێت، دۆخی ناوخۆی هەريم و بەغداد دوو دیوی یەک دراون و لە یەک جیاناکرێنەوە."

لە ١٠ی ١٠دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و جوڵانەوەی نەوەی نوێش وەک هێزێکی کاریگەر بەشداریکرد و توانی ببێتە هێزی دووەم لەسەر ئاستی هەرێمی کورستان و ئەگەر ١٠٪ی زیاتری هاوڵاتییان بچونایە بۆ هەڵبژاردن نەوەی نوێ دەبووە هێزی یەکەم لە سەرانسەری هەرێمدا.













گەلەری