سەردێڕ:

لە شەش مانگدا زیاتر لە سێ ملیار دۆلار کاڵا لە باشماخەوە هاوردە و هەناردە کراوە

PM:09:21:16/10/2021

1868 جار خوێندراوەتەوە

چاودێری گومرگەکانی پارێزگاى سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، تەنیا لە نیوەى یەکەمی ئەمساڵدا بە بەهای زیاتر لە سێ ملیار دۆلار کاڵا لە سنوری باشماخەوە هاوردە و هەناردە کراوە.


بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانى، چاودێری گومرگەکانی پارێزگاى سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاندووە، تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەهاى زیاتر لە سێ ملیار و ٧٢٦ ملیۆن دۆلار لە سنوری نێودەوڵەتی باشماخەوە کاڵا هاوردە و هەناردە کراوە، کە تەنیا سنوری ترانزێتی پارێزگاى کوردستانی رۆژهەڵاتە.

باس لەوەشکراوە، رێژەی هاوردە و هەناردە لە ناوخۆی پارێزگای کوردستان و لە دەرەوە کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ لە گومرگی باشماخەوە ئەنجام دراوە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧١١ هەزار تۆن کاڵا بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو رێژەیەش لە چاو ساڵانى رابردوودا لە ١٦٧٪ بەرزبووەتەوە.













گەلەری