سەردێڕ:

سەرۆکی هەرێم گەیشتە قەتەر

PM:06:57:16/10/2021

3508 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر و لەلایەن وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندنى قه‌ته‌ر و باڵێۆزی عێراق لە قەتەر پێشوازی لێکرا.


بەگوێرەی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمیی گەشتە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر و لەلایەن جاسم بن سه‌يف ئه‌لسو‌له‌يتى وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندنى قه‌ته‌ر و باڵێۆزی عێراق لە قەتەر پێشوازی لێکرا.

لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی دیکه‌ی قه‌ته‌ر كۆببێتەوە.

هاوکات، ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمیش ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارە لەکۆبوونەوەکاندا، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و قه‌ته‌ر له‌ بوارى سياسى بخرێنە بەرباس.

هاوکات، هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تيش له‌ كه‌رته‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى و ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌ری له‌ هه‌رێمى كوردستان و عيراق، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لەنێوان نێچیرڤان بارزانی و میری قەتەر و بەرپرسانی باڵای قەتەردا تاوتوێ بکرێت.













گەلەری