PM:05:46:16/10/2021
17136 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسێکی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی هەوای سارد روو لە چەند ناوچەیەکى عێراق و هەرێم دەکات لەگەڵیدا پلەکانى گەرما ورده ورده لە شەوان زیاتر دادەبەزێت.
سادق عەتییە کەشناسی عێراق ئەوەی خستەڕوو، ئەمڕۆ شەممە پلەکانى گەرما لە زۆرێک لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم گەیشتە ٤٢ پلەى سلیزی
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی هەوای
سارد روو لە هەرێم و عێراق دەکاتە، بە جۆرێک لە سبەینێ یەکشەممەوە پلەکانی گەرما روو
لە دابەزین دەکات.
سادق عەتییە باسی لەوەشکردووە، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەشێوەیەکی
بەردەوام پلەکانی گەرما دادەبەزێت و کەشێکی سارد روو لە چەند ناوچەیەک دەکات.