بەرپرسی لقی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ڕێککەوتنی سیاسی نێوان حیزبەکەی و ڕەوتی سەدر بۆ دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عێراقە، نەک کاتی هەڵبژاردن، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە تا ئێستا هیچ کاندیدێکی سەدری نەکشاوەتەوە.
شوان محەمەد تەها
بەرپرسی لقی بەغدای پارتی سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان حیزبەکەی و ڕەوتی سەدر بە ماڵپەڕی
دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "لەگەڵ ڕەوتی سەدر لەڕووی مەبدەئەوە قسە لەسەر
داهاتووی عێراق کراوە لەدوای هەڵبژاردن، ڕێککەوتنی نێوان حیزبەکەشی و ڕەوتی سەدر پەیوەست
نییە بە سیستەم و جۆری هەڵبژاردنەوە، بەڵکو ڕێککەوتنی سیاسیمان هەیە بۆ دوای هەڵبژاردن،
نەک کاتی هەڵبژاردن."
لەبارەی کشانەوەی
ڕەوتی سەدر و بەشداری نەکردنی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، بەرپرسی لقی بەغدای پارتی
وتیشی، "قسەکردن لەسەر بابەتی کشانەوەی سەماحەتی موقتەدا سەدر تا ئێستا خیتابێکی
سیاسیە، هیچ کاندیدێکی نەکشاوەتەوە و دەرگای کشانەوەش داخراوە، دۆخەکە پەیوەست نییە
بەکشانەوەی سەدر، بەقەد ئەوەی پەیوەستە بە گرژی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە عێراق
دا."
شوان محەمەد جەختی
لەوەشکردەوە، "دەمانەوێ لەڕێگەی چوونە بەغدا، قەوارەی هەرێم ڕابگرین، هەنگاوی
باشیش بۆ ئەمە نراوە، گەر هەڵبژاردن بکرێت، پێموایە دەتوانین وەکو ئەوەی پارتی نەخشەی
بۆ کێشاوە ئەنجامی بدەین."
سەبارەت بە
خواستی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، شوان محەمەد دەڵێت"پارتی
بەفەرمی باسی سەرۆک کۆماری نەکردووە، بەڵام دوای هەڵبژاردن، سەرکردایەتی سیاسی تێڕوانینی
خۆی لەسەر کۆی بابەتەکانی بەغدا دەخاتەڕوو."
ئەم قسانەی بەرپرسی
لقی بەغدای پارتی لەکاتێکدایە، کە پێشتر چەند میدیایەکی ناوخۆیی و جیهانی ئاماژەیان
بە رێککەوتنێکی نهێنی لەنێوان پارتی و رەوتی سەدردا کرد، کە تیایدا سەدر بارزانی لەنێو
کورددا بە تاکە مەرجەع و پارتیش، موقتەدا سەدر بە تاکە مەرجەعی نێو ماڵی شیعەکان لەقەڵەمبدەن.