سەردێڕ:

پەیمانگایەکی نێودەوڵەتی پێشبینی خۆی بۆ گەڕانەوەی ھاوسەنگی دارایی عێراق ئاشکرا دەکات

AM:11:46:16/10/2021

4364 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی پێشبیندەکات، بۆ گێرانەوەی ھاوسەنگی دارایی بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢دا پێویستە نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٦٢ دۆلاربێت.


پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی لە کۆتا راپۆرتی خۆیادا ئاماژەی بەوەداوە، وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت بە ئامانجی گێرانەوەی ھاوسسەنگی داراییان بۆ نەھێشتنی کورتھێنانیان ناچاردەبن نرخی نەوت دابەزێنن.
بەگوێرەی راپۆرتی پەیمانگاکە، ئەو وڵاتان پێویستە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و گاز بەرزبکەنەوە و کەمێک لە خەرجییەکانیان دابەزێنن.
لەبارەی عێراقیشەوە، راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو نرخەی ھاوسەنگی یان ھاوتایی بۆ دارایی عێراق دەگەڕێنێتەوە، پێویستە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٦٢ دۆلار بێت لە ساڵی ٢٠٢٢دا، بەمەش یەک دۆلار لە نرخی ئێستای دابەزێنێت کە بە تێکڕایی یەک بەرمیل نەوتی بە ٦٣ دۆلار فرۆشتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەھۆی سەرھەڵدانی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی لە جیھاندا و دابەزینی نرخی نەوت بۆ نزمترین نرخی پێوانەیی لە ماوەی رابردوودا و بەمەش عێراق روبەڕووی چەندین کێشەی ئابوری و بازرگانی و دارایی بووەوە، رێکخراوی ئۆپیکیش، کە عێراق دووەم وڵاتی وەبەرھێنانی نەوتە تیایدا، بڕیاریدا بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخەی نەوت رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت کەمبکاتەوە.













گەلەری