سەردێڕ:

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و پێشبینی بارانبارین دەکرێت

AM:10:58:16/10/2021

8248 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی داھاتوودا پلەکانی گەرما بۆ خوار ٤٠ پلەی سیلیزی دادەبەزن و پێشبینیشدەکرێت لە رۆژی سێشممە لە ھەرێم نمەباران ببارێت.


ئەمڕۆ شەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، سبەینێ رۆژی یەکشەممە لەسەرتاسەری وڵاتدا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. لەھەرێم و باشوری وڵات ئاسمان ساماڵدەبێت و لەناوچەکانی ناوەڕاست کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت.
لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوھەوای رۆژی دووشەممەوە راگەیانراوەکەی کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، لەسەرتاسەری وڵاتدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەمێک پەڵە ھەوریشی دەبێت، ھەروەھا کەمێک پلەکانی گەرما ددەبەزن.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، رۆژی سێشەممە، لە ھەرێم ئاسمان ھەوراوی دەبێت و ئەگەری بارانی نمەبارانی ھەیە، بەڵام کەشوھەوای ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت و لە باشوری وڵاتیش ئاسمان ساماڵ دەبێت و ھیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا روونادات.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ھەرێم ئاسمان پەڵە ھەوری دەبێت و ئەگەری بارانی نمەبارانی ھەیە، بەڵام ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات ھەوراوی و پلەکانی گەرماش ھاوشێوەی رۆژانی رابردوو دەبێت، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی باشور ئاسمانی ساماڵ دەبێت و کەمێک پلەکانی گەرما دادەبەزن.












گەلەری