بەھای لیرەی تورکی بەرێژەی ٩% دابەزی و ھەر ١٠٠دۆلارێکیش بە ٩٢٧ لیرە ئاڵوگۆڕی پێوەدەکرێت. ھاوکات، تمەن بەرامبەر دۆلار ١٨ ھەزار تمەن دابەزیوە.
ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد ٥٠ دینار دابەزیوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.
١٠٠لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بە دوو ملیۆن و ٧٠٣ ھەزار تمەنی ئێرانییە.