PM:01:54:15/10/2021
2980 جار خوێندراوەتەوە
چواره‌م كاروانی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی گەیشتە عێراق، کە بڕەکەی یه‌ك ملیۆن ڤاكسینە و به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دابه‌شده‌كرێن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕایگەیاند، ڤاکسینەکان كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری جه‌سته هه‌یە و هاوڵاتییان دەپارێزێت لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هاوکات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاندوه، عێراق گرێبه‌ستی دابینكردنی ٣٦ ملیۆن ژه‌مە ڤاكسینی كۆرۆنای له‌گه‌ڵ وڵاتی چین واژۆكردوه، له‌ماوه‌ی رابردوشدا سێ كاروان ڤاكسینیان به‌ده‌ست گه‌یشتوه، كه ملیۆنێك و حه‌وتسه‌د و په‌نجا ژه‌م بوون.