سەردێڕ:

کەی دابەزاندنی کێش مەترسیدارە؟

AM:11:56:15/10/2021

8392 جار خوێندراوەتەوە

کاتێک دەچیتە سەر پێوانە و دەبینیت کێشت دابەزیوە، راستەوخۆ دڵخۆش مەبە بە بینینی ئەنجامەکان ئەگەر بەبێ رێجیمێکی تایبەت یان بەبێ وەرزشکردن ئەو دابەزینە روویدابێت.


لە بابەتێکی ماڵپەڕی "سوپەر ماما"، ئەوە خرایەروو کە ئەگەر لەکاتی دابەزینی کێشدا ئەم نیشانانە دەرکەوتن، ئەوا پێویستە بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکەیت.

نیشانەکان:

-دابەزینی کێش بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ و بەردەوام.

-بەرگەی گەرما نەگریت.

-کەمخەوی و کێشەی خەوتنت هەبێت.

-وشکبوونەوەی جەستە.

-تەڵخبوونی بینایی.

-لاوازبوونی سووڕی مانگانە لە خانماندا.

-خێرابوون و ناڕێکی لێدانەکانی دڵ.

-پشت ئێشە و سەرئێشە.

-شەوانە ئارەقکردنەوە.

- فڕێدانی خوێن لەکاتی کۆکە و بەڵغەمدا.













گەلەری