ئەمڕۆ هەینی، لەکاتی کردنەوەى بازاڕى دراوەکاندا ١٠٠ دۆلارى ئەمەریکى بە ١٤٨ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەى بەراورد بە داخستنى بازاڕ ١٥٠ دینار بەرزبووەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢
ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ١٩٩
ھەزار دینارە.
١٠٠لیرەی تورکی
بە ١٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلارى ئەمەریکى
بە دوو ملیۆن و ٦٨٥ هەزار تمەنى ئێرانییە.