سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە بەرزی ماوەتەوە

AM:09:49:15/10/2021

18968 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٦ سەنتە، بەمەش هاوتای دوێنێ نرخی زێڕ لە بەرزیدا جێگیربووە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٦٤٠ دۆلارە.

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٧ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری