سەردێڕ:

روونکردنەوەى سەرۆکى دەزگاى دژە تیرۆر لەبارەى دورخستنەوەى لە پۆستەکەى

PM:12:20:14/10/2021

78900 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق روونکردنەوەیەکى لەبارەى هەواڵى دورخستنەوەى لە پۆستەکەى بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەریق ڕوکن عەبدولوەهاب ساعدی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکان بڵاوبووەتەوە لەبارەى دورخستنەوەم لە پۆستەکەم، تەنها پروپاگەندەیە وهیچ بنەمایەکی راستیى نییه.

ڕوونیشیکردەوە، هێزەکانی دژه تیرۆری عێراق بەردەوامن لە ڕاوەدونانی چەکدارانی داعش لەهەر شوێنێکی عێراقدا بن.

ساعدی داواشى کرد، هاوڵاتیان پشت نەبەستن به هەواڵی پروپاگەندە وناڕاست وتەنها لە سەرچاوەی فەرمییەوە هەواڵەکان وەربگرن.

عەبدولوەهاب ساعدی سەرکردەی دژە تیرۆری عێراق، کاتێ لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق پۆستەکەی گواستەوە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری عێراق ناڕەزایەتییەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، لەکاتی دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی کازمی کرا بەسەرۆکی دەزگاکە.

ساعدی شیعەیە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٣یەو خەڵکی گەڕەکی سەورەی بەغدایە و دەرچووی زانکۆیە و فیزیای تەواوکردوە و تا ساڵی ٢٠٠٠ مامۆستای زانکۆی سەربازیى بووە.













گەلەری