سەردێڕ:

حکومەتى عێراق وادەى کارنەکردن بە ناسنامەى بارى شارستانى دیارى کرد

PM:10:09:13/10/2021

71836 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هەر کات رێژەیەکى زۆر لە هاوڵاتیان بوونە خاوەن کارتى نیشتیمانى، کارکردن بە ناسنامەى بارى شارستانى رادەگیرێت.


خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی رەگەزنامە بەبەردەوامی کار دەکەن بۆ راییکردنی مامەڵەى هاوڵاتیان بۆ دەرهێنانى کارتى نیشتیمانى.

ئاماژەی بەوەشدا ''هەر کاتێك ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتییان بوونە خاوەنی کارتی نیشتیمانی، کارکردن بە ناسنامەی باری شارستانی رادەگیرێت".

مەحنا باسی لەوەشکرد، بەپێی زانیاری و لێکدانەوەی شارەزایانی وەزارەت چاوەڕواندەکرێت ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتییان مامەڵەی کارتی نیشتیمانی ئەنجامبدەن و ببنە خاوەنی ئەو کارتە.

کارتی نیشتیمانی بەڵگەیەکی فەرمیە و لەھەموو پارێزگاکانی عێراق و کوردستان و گشت دامودەزگاکانی حکومی و ئەھلی کاری پێ دەکرێت.

کارتی نیشتیمانی تەنھا جێگای "رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی" دەگرێتەوە، ئەم کارتە لەرۆژی دەرچوونیەوە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کاری پێ دەکرێت.













گەلەری