سەردێڕ:

لابردنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران دەخرێتە بوارى جێبەجێکردن

PM:08:15:13/10/2021

10328 جار خوێندراوەتەوە

عەلی رەزا رەشیدیان، سەرۆکی رێکخراوی حەج و سەردانى ئێران دەرچوونى مەرسومی لابردنی ڤیزای نێوان ئێران و عێراقی راگەیاند.


ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلى رەزا رەشیدیان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، هەڵگرتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵاتەکە وەک هەنگاوى سەرەتا لە فڕۆکەخانەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

باسی لەوەشكرد، بەدواداچوون بۆ سەردانى هاوڵاتیانى ئێران بۆ شوێنە ئاینییەکانى عێراق کراوە و ئەو بابەتە لەرێگەی نوسینگەی گەشتیارییەوە چارەسەر دەکرێت بەجۆرێک هاوڵاتیانى ئێران بتوانن بەشێوەی کاروان و بەبێ ڤیزا گەشت بۆ عێراق بکەن.

رونیشیکردەوە "ئێران داوای لەعێراق کردووە رۆژانە رێگە بەسەردانیکردنى هەزار هاوڵاتى ئێران بدەن بۆ ئەو وڵاتە".

ئەمە لەکاتێکدایە لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھاوبەشی نێوان سەرۆکی ئێران و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا، ئیبراھیم رەئیسی رایگەیاند، رێککەوتوین لەسەر ھەڵگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی ھەردوو وڵات.













گەلەری