نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاویکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ پەیکى نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق تاوتوێی هەڵبژاردنی ١٠ی ئەم مانگە کراوە و تەواوی لایەنەکانی پڕۆسەکەش لە تەواوبووندان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە جینین بلاسخارت، پەیکی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و نوسینگەی سەرۆکوەزیران راگەیەنراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
''سەرۆکوەزیران بەشداریکردن و پشتیوانیکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەلایەن چاودێرانی
نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی بەرزنرخاندووە.''
ئەوەشی خستوتەڕوو،
بلاسخارت پیرۆزبایی خۆیی بەبۆنەی سەرکەوتنەکان بە کازمی گەیاندووە.
ستایشی پلان و ئامادەکاری
حکومەتی ناوەندی کردووە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەبووە.
پەیکی نەتەوەیەکگرتووەکان
جەختی لەوەکردووەتەوە کە نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق لایەنێکی پاڵپشتیکاری
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانە و بەردەوامدەبێت لەکارەکانی بۆئەوەی ئەنجامەکان
بەجۆرێك بن کە گوزارشت لە ویستی دەنگدەران بکات.