PM:05:42:13/10/2021
113524 جار خوێندراوەتەوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکرایەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکرێت کاندیدێکى دەرنەچوو ئەو محاویلە کارەباییەى لابردووە کە بەر لە هەڵبژاردن و لە هەڵمەتى بانگەشەدا بۆ گەڕەکێکى دانابوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکرایەوە و تیایدا هاوڵاتییەک لەگەڵ وێنەگرتنى تاوەرێکى کارەبا ئاماژە بەوە دەکات "کاندیدێکى دەرنەچوو هەستاوە بە لێکردنەوەى محاویلەیەکى کارەبا کە بەر لە هەڵبژاردن و لە هەڵمەتى بانگەشەدا بۆ گەڕەکى سوێرە لە پارێزگاى واست داینابوو.