سەردێڕ:

گەرمترین ناوچەی جیهان لەم شارەیە

PM:05:29:13/10/2021

9368 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی "eldoradoweather" بڵاویکردەوە، ناوچەی عەرەفات لە شاری مەککە لە وڵاتی سعودیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەرزترین پلەی گەرما تۆمارکردووە کە ٤٣ پلەی سیلیزی بووە، بەمەش بووەتە گەرمترین ناوچە لە جیهاندا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدوڵا مەسنەد مامۆستای پێشوو لە زانکۆی قەسیم و دامەزرێنەرو سەرۆکی لیژنەی دۆخەکانی کەشوهەوا جیاوازەکان لە سعودییە رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ناوچەی عەرەفات بەرزترین پلەی گەرمای لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کردووە.

عەبدوڵا مەسنەد، کە بەردەوام زانیارییەکانی لە ماڵپەڕی "eldoradoweather" بڵاودەکاتەوە، ئاماژەی بەوەداوە، بە تۆمارکردنی ٤٣ پلەی سیلیزی، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ناوچەی عەرەفات لە شاری مەککە لە وڵاتی سعودییە، پلەی یەکەمی گرتووە لەسەر ئاستی جیهاندا لە تۆمارکردنی بەرزترین پلەی گەرما.

ئەمە لەکاتێکدا، لە مانگی تەمموز و ئابی ئەمساڵدا بۆ چەندین رۆژ شاری خانەقین لە کوردستان بەرزترین پلەی گەرمی لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکردوو بوو بە گەرمترین ناوچە لە جیهاندا.


کـ ، ئـ













گەلەری