بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و سەلامەتی بۆ تەواوی هاوڵاتیان کوردستان".
سەرۆکی پارتی لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسی لەوەکردووە، "هیواخوازم
ئەم جەژنە برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات و، ببێتە هۆی بەرقەراربوونی
ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و جیهاندا".
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە،
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە،
"هيوادارم جهژن لهگهڵ خۆيدا سهقامگيرى و خۆشى بهێنێت، كۆتايى به دهرد و
پهتا بێت، بۆ تهواوى مرۆڤايهتى ژيان ئاسايى ببێتهوه و جهژن و بۆنهکانی داهاتوومان
له دۆخێکی باشتردا بگهڕێنهوه".
سبەینێ ٢٠ی تەمووز
یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش شەست هەزار حاجی بەرەو عەرەفات بەرێکەوتن
بە مەبەستی ئەنجامدانی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ.