سەردێڕ:

گیانی لەدەستنەدایە ئێستا پەرلەمانتار دەبوو

PM:03:10:13/10/2021

50016 جار خوێندراوەتەوە

ئەنسام مانۆئیل ئەسکەندەر یەکێک لە کاندیدە کریستییانەکان دوو مانگ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گیانی لەدەستداوە، بەڵام بەهۆی نەسڕینەوەی ناوەکەی لە لیستی کاندیدەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، دەنگی پێدراوە و دەرچووە.


ئەنسام مانۆئیل ئەسکەندەر سەرەڕای ئەوەی لە ژیاندا نەماوە و لە ٢٤ی ئابدا گیانی لەدەستداوە، بەڵام بەگوێرەی راگەیاندی ئەنجامە بەراییەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە دەرکەوتووە ئەو ژنە کاندیدە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دوو هەزار و ٣٩٧ دەنگی بەدەستهێناوە و دەرچووە بۆ پەرلەمان.

بەگوێرەی پۆستێکی فەیسبووک کە لە هەژماری ئەو ژنە کاندیدە لە ٢٤ی ئابدا بڵاوکراوەتەوە، هەواڵی مردنی ئەو ژنە کاندیدە راگەیەنراوە، بەمەش نزیکەی زیاتر لە مانگێک پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گیانی لەدەستداوە.

بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئاماژەیان بەوەداوە، دوای مردنی ئەو ژنە کاندیدە، خانەوادەکەی کۆمسیۆنیان ئاگادارنەکردووەتەوە و دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژرادنی پەرلەمان ئاشکرایان کردووە.

No description available.













گەلەری