سەردێڕ:

وادەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاشکرا کرا

PM:02:47:13/10/2021

8760 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت رۆژی یەکشەممەی داھاتوو لەسەرتاسەری عێراقدا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، پێشبیندەکرێت رۆژی یەکشەممەی داھاتوو لەسەرتاسەری وڵاتدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت، پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دادەبەزن.
ھەروەھا، لە بارەی پێشبینییەکان بۆ سبەینێ پێنجشەممە، لە راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراقدا ھاتووە، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و دواتر کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت، لە ھەرێم کەمێک پلەکانی گەرما دادەبەزن، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور ھیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمادا رونادەن.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، رۆژی ھەینی ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و کەمێکیش پەڵە ھەوری دەبێت و ھیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا لە باکور  و باشوری وڵاتدا رونادەن، بەڵام لەناوەڕاستی وڵاتدا کەمێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
راگەیەنراوەکە لە بارەی پێشبینییەکانی کەشوھەوای رۆژی شەممەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاسمانی وڵات ساماڵدەبێت، ھاوکات، پلەکانی گەرما کەمێک لەسەرتاسەری وڵاتدا دادەبەزن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، لە ھەریەکە لە دھۆک و زاخۆ و پیرمام و رەواندوز بارانبارین دەستیپێکردووە.












گەلەری