بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەک چەند چەکدارێک تەقە لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک دەکەن و شوشەی ئۆتۆمبێلەکە دەشکێنن.
رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە هەولێر سێ چەکدار تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک کردووە و کەس بریندار نەبووە.
لەبارەی هۆکاری روودانی رووداوەکەوە، ئەو هاوڵاتییەی تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی
کراوە بە ئێن ئاڕ تی وت، "کێشەم لەگەڵ کەسدا نییە و بەرەبەیانی تەقەیان لە
ئۆتۆمبێلەکەم کردووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "چووم سکاڵا تۆماربکەم بەڵام لە چەند بنکەیەکدا
هاتوچۆیان پێکردوم و ئاسانکاریم بۆ نەکراوە."
هاوکات، تا ئێستا پۆلیس و لایەنە فەرمییەکانی هەولێر قسەیان لەسەر
رووداوەکە نەکردووە.