دوای ئەوەی شەوی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی بەشێک لە دەنگەکانی راگەیاند، چەند گۆڕانکارییەک روویدا.
درەنگانێکی شەوی رابردوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی راگەیاند، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان دەرکەوت، دەنگەکانی سروە عەبدولواحید کاندیدی نەوەی نوێ لە بازنەی ٤ی سلێمانی ٢٨ هەزار و ٥٣١ دەنگی بەدەستهێنا، بەمەش بووە یەکەم کاندیدی ژن لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێنابێت.
رێبوار ئەوڕەحمان کاندیدی نەوەی نوێ لە بازنەی ١ی سلێمانی
دەنگەکانی بەرزبووەوە بۆ ١٤ هەزار و ٧٠١ دەنگ و بووە دەنگی یەکەمی بازنەکە و لەگەڵ
ئەودا هەریەک یادگار مەحمود کاندیدی پارتی، نەرمین مەعروف کاندیدی هاوپەیمانی
کوردستان (یەکێتی)، دارا حەمەئەحمەد کاندیدی یەکگرتوو توانیویانە سەربکەون.
بەدرییە ئیبراهیم بەرزنجی کاندیدی نەوەی نوێ لە بازنەی ٢ی
سلێمانی دەنگەکانی بۆ ٢٣ هەزار و ٥٤ دەنگ بەرزبووەوە و بووە دەنگی یەکەمی بازنەکە
و لەگەڵ ئەودا هەریەک لە بڕیار رەشید و ئاسۆ فەرەیدون کاندیدانی هاوپەیمانی
کوردستان (یەکێتی) سەرکەوتوون.
لە بازنەی ٣ی سلێمانیشدا، هەریەک ئاریان عەزیز ئەحمەد
کاندیدی نەوەی نوێ و لە چرۆ حەمەشەریف کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان (یەکێتی) و
موسەنا ئەمین کاندیدی یەکگرتوو سەرکەوتوون.
لە بازنەی ٤ی سلێمانیش، سروە عەبدولواحید توانیویەتی ٢٨
هەزار و ٥٣١ دەنگ بەدەستبهێنێت و بووە دەنگی یەکەمی بازنەکە و لەگەڵ ئەودا هەریەک سۆران
عومەر کاندیدی کۆمەڵ و غەریب ئەحمەد کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان (یەکێتی)
سەرکەوتوون.
موەفەق حسێن کاندیدی نەوەی نوی لە بازنەی ٥ی سلێمانی
دەنگەکانی بۆ ١٧ هەزار و ٦٣٤ دەنگ بەرزبووەوە و وەک دەنگی یەکەمی بازنەکەی
سەرکەوتووە و لەگەڵ ئەویشدا هەریەک لە شوان محەمەد کاندیدی پارتی، رزگار محەمەد و
سروە محەمەد کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان (یەکێتی) سەرکەوتن.
پارێزگای هەولێر
لە بازنەی ١ی هەولێر هەریەک لە نەهرۆ مەحمود، محەمەد
سدیق، جوان عەبدوڵا کاندیدانی پارتی سەرکەوتوون.
لە بازنەی ٢ش، وەزیرە ئەحمەد کاندیدی نەوەی نوێ بە
بەدەستهێنانی ٢٢ هەزار و ٥١١ دەنگ و وەک زۆرترین دەنگی بازنەکەی دەرچووە و لەگەڵ
ئەویشدا، خدر عەلی و ئامانج مەحمود کاندیدانی پارتی و کوردۆ عومەر کاندیدی
هاوپەیمانی کوردستان (یەکێتی.) سەرکەوتن.
لە بازنەی ٣ی هەولێر، ڤیان عەبدولعەزیز کاندیدی نەوەی نوێ دەنگەکانی بۆ ١٣ هەزار و ٤٨٣ دەنگ بەرزبووەوە، لەگەڵ ئەویشدا رێبوار هادی و لەیلا ئەکرەم کاندیدانی پارتی سەرکەوتوون.
لە بازنەی ٤ی هەولێر دەنگەکانی محەمەد ئیسماعیل کاندیدی نەوەی نوێ بۆ ٢١ هەزار و ٩٣٧ دەنگ بەرزبووەوە و وەک دەنگی یەکەمی بازنەکە دەرچووە و لەگەڵ ئەویشدا، مەریوان ئیبراهیم، سەباح سوبحی و مژدە ئیسماعیل سەرکەوتوون.
پارێزگای دهۆک
لە بازنەی ١ی دهۆک، جەمال ئەحمەد کاندیدی یەکگرتوو، خالید
سەلیم و خەلیل غازی و ئەڤین سەلیم کاندیدانی پارتی سەرکەوتوون.
لە بازنەی ٢ی دهۆک، سگڤان یوسف، زوزان عەلی کاندیدانی پارتی
سەرکەوتوون، لە پێشتردا لەو بازنەیەدا عومەر ساڵح دەرچووبوو، بەڵام دوای
جیاکردنەوە دەستی دەنگەکان بە جیاوازی ٣٠ دەنگ عەبدولواحید ئەحمەدی کاندیدی پارتی
سەرکەوت.
لە باشور چی روویدا؟
لەسەر ئاستی عێراق، بەگوێرەی گۆڕانکاری ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان،
هاوپەیمانى فەتح چوار کورسى زیادیکرد و بەمەش ژمارەی کورسییەکانی بوون بە ٢٠ کورسى، هاوکات، ژمارەى کورسییەکانى دەوڵەتى یاسا
لە ٣٤ کورسییەوە بۆ ٣٩ کورسى بەرزبووەوە.
لەلایەکی دیکەوە، لیستى بزوتنەوەى درێژکراوەى تشرین سێ
کورسى زیادیکرد و بەمەش ژمارەی کورسییەکانی بۆ ١٢ کورسى بەرزبووەوە.
هاوکات، رەوتى سەدر، کە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییە لەسەر ئاستی عێراق دوو کورسی لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی کورسییەکانی لە ٧٣ کورسییەوە
بۆ ٧١ کورسى دابەزیوە.
پێشتر، جەلیل عەدنان سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوای یەکلاکردنەوەی تانەکان رادەگەیەنرێت.
لەلایەن خۆشییەوە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵی سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی وادەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
عێراقەوە ئاماژەی بەوەدا، دوای ٢٠ رۆژی دیکە رادەگەیەنرێت.