کۆشكی سپی رایگەیاند، پیرۆزبایی لە حکومەتی عێراقی دەکەن بەهۆی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا.
جین ساکی وتەبێژی کۆشكی سپی رایگەیاند، هەڵبژاردنی عێراق لە کەشێکی هێمانانە و ئەرێنیانەدا بەڕێوەچووە و چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی دەکەن.
جین ساکی ئاماژەی
بەوەشداوە، ''دوای پشڕاستکردنەوەی ئەنجامەکان، هیوادارین ئەندامانی نوێی پەرلەمانی
عێراق حکومەتی نوێ پێکبهێنن و نوێنەرایەتی گەلی عێراق بکات."
رۆژی یەکشەممە،
١٠ی تشرینى یەکەم دەنگدانی گشتی و رۆژی هەینی ٨ی ئەم مانگەش دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی
پێنجەمین خولی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر ٧ی بەیانی دەستیپێکرد و تا ٦ی ئێوارە بەردەوامبوو.
دوای تەواوبوونی
هەردوو دەنگدانی (گشتی و تایبەت)، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
رایگەیاند، کە پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی
دەستی و ئەلیکترۆنیدا، دەنگەکان هاوتابوون.
هاوکات، جوڵانەوەی
نەوەی نوێ وەک هێزێکی کاریگەری کوردستان بەشداری کرد، بەهۆی هەڵوێستەکانی رابردوویەوە
کە بەردەوام لەگەڵ هاوڵاتییاندا بووە و لە بەرەی گەل بووە توانی ببێتە جێی متمانەی
بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییان و نۆ کورسی بەدەست بهێنێت و ببێتە هێزی دووەم لە هەرێمی
کوردستاندا.