پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، پاش ئەوەی یەکێک لە کاندیدەکانی پارێزگای دیالە دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا، ئەمڕۆ لەلایەن هەوادارانییەوە رێگای سەرەکی نێوان بەغدا - کەرکوکیان داخرا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راشیگەیاند، دوای ئەوەی ریاز عەباس تەمیمی، وەکو کاندیدێک لەسەر پارێزگای دیالە دەنگی پێویستی نەهێنا و نەیتوانی سەرکەوتووێت بۆ پەرلەمانی عێراق، هەوادارانی وەکو کاردانەوەیەک رێگای سەرەکی نێوان بەغدا - کەرکوکیان داخست.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
داخستنی رێگاکە بووە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر ئەو رێگا سەرەکییە و
هاوڵاتییان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک چاوەڕوانی کردنەوەی رێگاکە بوون.
رۆژی یەکشەممە،
١٠ی تشرینى یەکەم دەنگدانی گشتی و رۆژی هەینی ٨ی ئەم مانگەش دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی
پێنجەمین خولی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر ٧ی بەیانی دەستیپێکرد و تا ٦ی ئێوارە بەردەوامبوو.
دوای تەواوبوونی
هەردوو دەنگدانی (گشتی و تایبەت)، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
رایگەیاند، کە پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی
دەستی و ئەلیکترۆنیدا، دەنگەکان هاوتابوون.
لەم ھەڵبژاردنەدا
لە سەرانسەری عێراق، سێ ھەزار و ٢٤٠ کاندید بەشدارییان کرد لە چوارچێوەی ٢١ ھاوپەیمانی
و ١٠٩ لیستی پارت و لایەنی سیاسیدا و سەرجەمیان کێبڕکێیان کرد بۆ بەدەستھێنانی ٣٢٩
کورسی پەرلەمانی عێراق.