بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "هيوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆي‌دا سه‌قامگيرى و خۆشى بهێنێت، كۆتايى به ده‌رد و په‌تا بێت، بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى ژيان ئاسايى ببێته‌وه و جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوومان له دۆخێکی باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه".
لەپەیامەکەیدا نێچیرڤان
بارزانی دەڵێت، با هه‌مووان به تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه په‌يام و ماناكانى جه‌ژن
له لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه و گه‌ردنئازادى بكه‌ينه بنه‌مايه‌ك بۆ قوڵكردنه‌وه‌ى
پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبوڵكردن و ئاشته‌وايى و هه‌مووان پێكه‌وه یه‌کڕیز و ته‌با
بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر بۆ كوردستان هاریکار بن.
سەرۆکی هەرێم لەبەشێکی
دیکەی پەیامەکەیدا داوا له هاوڵاتییانی دەکات له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیاندا
به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بن.
سبەینێ ٢٠ی تەمووز
یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش شەست هەزار حاجی بەرەو عەرەفات بەرێکەوتن
بە مەبەستی ئەنجامدانی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ.