سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستاندا بەرزبووەوە

AM:11:37:12/10/2021

8960 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٥٧ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر لە ٣٠ سەنت بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٥٥٣ دۆلارە، بەمەش بەراورد بەدوێنی نرخەکەى ١٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.

ھەروەھا، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هەر مسقاڵێک سەروو دوو هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٠ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری