سەردێڕ:

ئەم رێگایەی شارێکی هەرێم دادەخرێت

PM:04:46:19/07/2021

26988 جار خوێندراوەتەوە

قائیقامییەتی سۆران رایگەیاندووە، بەهۆی مەترسی داڕمانەوە لە سێیەم رۆژی جەژنەوە رێگای کەمەربەندی سۆران-باپشتیان دادەخرێت و کاری چاککاری تێدا دەکرێت.


قائیمقامیەتی سۆران لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سەردانی مەیدانیان بۆ شوێنی "درزی تەنیشتەلاری" رێگای كەمەربەندی سۆران کردووە و بڕیاریانداوە بەوەی لە سێیەم رۆژی جەژن ٢٢ی ئەم مانگە؛ رێگاکە دابخرێت.

ئەوەش هاتووە، هەوڵی کردنەوەی رێگای لاوەکی دەدرێت بۆئەوەی گرفتی هاتوچۆ دروست نەبێت، بەڵام ئاشکرایان نەکردووە، ئەو رێگا لاوەکییە کوێ دەبێت.

لەماوەی رابردوودا هاوڵاتیان و لایەنی پەیوەندیدار هۆشداریاندا لە مەترسی داڕمانی کەمەربەندی سۆران و باسیان لەوە دەکرد، کە ئەو درزەی لە کەمەربەندەکەدا هەیە زیادیکردووە.

 

سێ رۆژ لەمەوبەر راستەوخۆیەکی ئێن ئاڕ تی لەو بارەیەوە:














گەلەری