سەردێڕ:

رەوتی سەدر لە رێگەی ئێن ئاڕ تییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

AM:11:53:11/10/2021

18620 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی رەوتی سەدر لە رێگەی ئێن ئاڕ تییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و راگەیاند، لەم ھەڵبژاردنەدا رەوتەکەیان موفاجەئەی گەورەی ھەڵبژاردنبووە و "بەرەوپێشچونێکی گەورەی" دیکەی بەدەستھێناوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، عسام حسێن ئەندامی رەوتی سەدر بە ئێن ئاڕتی رایگەیاند، لەدەنگدانی گشتیدا کە دوێنێ یەکشەممە بەڕیوەچوو، رەوتی سەدڕ دەستکەوتێکی گەورەی بەدەستھێناوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دەنگانەی کە رەوتی سەدر بەدەستی ھێناوە، جیاوازییەکی زۆری تێدایە و لە پلەی یەکەمدایە بەراورد بە ھەڵبژاردنەکانی پێشووی عێراق.
عسام حسێن ئەوەشی خستەڕوو، لەم کاتە رەوتی سەدر ھیچ پێشبینییەک سەبارەت بە ئەنجامی راگەیاندنی ئەنجامەکان بڵاوناکاتەوە، چونکە دەبێت پابەندبن بە یاساوە و ئەم کارەش لە ئەستۆی کۆمسیۆنە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردن، تاوەکو ئێستا رێژەی دەنگەکانی نەوەی نوێ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و بووەتە سێ ھێندە.
ئەم ھەڵبژاردنەی عێراق بۆ یەکەمجار بوو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری بکرێت و وەک بەرپرسان باسی دەکەن، بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە و بە پاکی بەڕێوەچوو.
لە سەرانسەری عێراقدا بە ھەرێمی کوردستانیشەوە، ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ ھەزار و ٦٧٩ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە و لەو رێژەیەش، لە ھەرێمی کوردستان ٣ ملیۆن و ٤٨٦ ھەزار و ٧٨٧ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە و بە دەنگەکانی کەرکوکەوە ٤ ملیۆن و ٤٩٣ ھەزار و ١٦٩ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.












گەلەری