سەردێڕ:

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە

PM:02:35:19/07/2021

12516 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەى جەژنى قوربانەوە پیرۆزبایی ئاراستەى موسڵمانانى کوردستان و عێراق و جیهان کرد و داواشیکرد، هاوڵاتییان پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و خۆیان بپارێزن.


مەسرور بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لە پەیامەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، ئێستا رێژه‌ی توشبوون به‌ په‌تای کۆرۆنا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایە، دەشڵێت، وێڕای جەژنە پیرۆزە لە له‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و كه‌سوكاری شه‌هیدان، داوا ده‌كات، هه‌مووان پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن و خۆیان له‌ په‌تای كۆرۆنا بپارێزن.

لە بەشێکی دیکەى پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەتى هەرێم، هیوای خواستووە هاوڵاتییان جەژن لە کەشێکی ئارام و خۆشی و شادیدا بەسەر ببەن.

سبەینێ ٢٠ی تەمووز یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش شەست هەزار حاجی بەرەو عەرەفات بەرێکەوتن بە مەبەستی ئەنجامدانی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ.







گەلەری

‌بەپەلە