پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوو کەسیان بەتۆمەتی پلان دانان بۆ بڕینی بانکی جیهان دەستگیرکردووە، کە ویستبوویان لەرۆژانی جەژندا بانکەکە ببڕن.
عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، "دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد لەسەر تۆمەتبارێک کە پاسەوانی بانکی جیهانە لە کەلارو ماوەی دوو مانگە پلانی بڕینی بانکەکەی داڕشتووە و بەرنامەی دانابوو لەڕۆژانی پشوی جەژنی قوربان بانکەکە ببڕێت".
ئەوەشیخستەڕوو، "شەوی رابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان پلانی دزینی بانکی جیهان پوچەڵ بکەنەوە و دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە یەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکەبووە".
بەوتەی عەلی جەمال، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەپێش دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار دانی نا بەتاوانەکەیدا لەئێستادا بەبریاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 بەندکراوە و لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.