سەردێڕ:

لەم شارەی هەرێم؛ باوک و کوڕێک پێکەوە سوتان

PM:01:46:19/07/2021

13096 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە نهۆمی دووەمی خانوویەک لە گەڕەکی شۆرش گەنجێک گیانیلەدەستدا و باوکیشی بە سەختی سوتا.


ئەمڕۆ دووشەممە، سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "کاتژمێر دوو بیست خولەکی ئەمشەو ئاگادارکراینەوە کە رووداوێکی ئاگر لە گەڕەکی شۆڕش هەیە".

وتیشی، راستەوخۆ تیمەکانیان پەیوەندیان بە شوێنی رووداوەکە کردووە و دەرکەوتووە ئاگرەکە لە نهۆمی دووەمی خانوویەک کەوتووەتەوە، لە ژورێکدا گەنجێکی تێدابووە کە تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە و بەهۆی رووداوەکە گیانیلەدەستداوە.

سەرکەوت کاڕەش باسی لەوەشکرد، باوکی گەنجەکە بۆ رزگارکردنی کوڕەکەی چووەتە ژوورەوە و لە ئەنجامدا ئەویش جەستەی سوتاوە و رێژەی سوتانەکەشی ٤٠%ە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدا چارەسەری بۆ دەکرێت.













گەلەری